چۆن نمرهكانی پۆلی 10 و 11 ههژمار ئهكرێ
له سهراتهوه دهبێ ئهوه بزانن كهوا ههژماركردنی نمرهكانی پۆلی 10و11 نە ئیجباریە نە ئیختیاریە ...
بەدەست تۆ نیە هەژمار بکرێت یان نا....
لە سیستەمی زانکۆ لاین و له فۆرمی زانکۆ لاین كه یوزەر نەیم و پاسوردی هەیە،داخڵی وێب سایتی زانکۆ لاین دەبی.هەموو زانیاریەکت پێ ئەدات،وەک ناونیشان و رەگەز و هتد،دواتر دەڵێ نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ ەت ئەوەندەیە، ئەگەر سوود مەندت بکات بۆ پۆلی 12 راستەوخۆ بۆتی هەژمار کردووی بێ ئەوەی پرس بە جەنابت بکات و بڵێ ئەرێ کاکه تۆ دەتەوێ یان نا.
ئەصڵەن پرست پێناکات،ئەگەر سوود مەند بیت،ئۆتۆماتیکی بۆی هەژمار کردووی،پێشت دەڵێت قازانجتە،و ئەوەندە پۆینتە.واتا ئەگەر یەک پۆینتیش سوودی پی گەیاندبی بۆی هەژمار کردووی ئۆتۆماتیکی،ئەگەر زەرەرمەندیش بیت،ئەوا هیچ ئاماژەیەکت پێ ناکات،تەنها نمرەی پۆلی 12 ی بە رووتی بۆ هەژمار کردووی،نەزیاد دەکات نە کەم،ئەگەر ساڵی یەکەمیشت بێت،و بە خولی یەکەم دەرچووبی، +3 نمرەی زیاد دەکات،ئەگەر ساڵی یەکەمت بێت و بە خولی دووەم دەرچووبیت +1 نمرەی زیاد دەکات و مامەڵە لەگەڵ ئەم نمرەیە دەکرێت،کە نمرەی بۆ زیاد کراوە،لە پیشبرکێ ی وەرگرتنت لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
وه بۆ ئهوهی بزانی نمرهكانت چی بهسهر دێ له كاتی زیادكردنی نمرهكانی پۆلی 10و11 بۆی دەتوانی لای خۆت نمرهی پۆلی 12هت جاران 0.8 یکەی و دواتر لەگەڵ نمرهكانی پۆلی ١٠ و ١١ کۆی بکەوە ....
هیوادارم لێی سوودمهند ببن ....
0 التعليقات: