چهند بڕیارێكی نوێ له وهزارهتی پهروهرده و خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی پۆلی 12
پەروەردەی گشتی هەولێر تاقی کردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی12 ی بۆ جاری دووەم گۆڕی دوای تێپهڕبوونی 20 رۆژ لهسهر یهكهم بریاری دواخستنی تاقیكردنهوهكان، بەبڕیاری فەرمی تاقی کردنەوەکانی کردە بەرواری 22/4/2017 دهست پێ ئهكا و له 30/4/2017 کۆتایی دێتكه له بنهڕهتدا لە ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە 12/4/2017 تاقی کردنەوەی وەرزی دووەم بوو.
وه وهزارهتی خوێندنی باڵا ڕایگهیاند كه دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) به دوو قۆناغ وەربگرێن، بەشێوەیەک لە قۆناخى یەکەمدا بۆ دەرچوانى خولى یەکەم (٥٥%) خوێندکاران وەربگیرێت و، لە قۆناغى دوەم و بۆ دەرچوانى خولى دوەم ڕێژەى (٤٥%) وەربگیرێت.
وه وا بڕیاره لەمساڵەوە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی (زمانی کوردى و عەرەبى) بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژە پزشکى و ئەندازیارى و زانستیەکان ئارەزومەندانە دەبێت.
واتا دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ کۆلێژە پزشکى و ئەندازیارى و زانستیەکان سەرپشک دەکرێن لەوەی کە ئایا دەیانەوێت نمرەی تاقیکردنەوەکانی زمانی کوردی و عەرەبیان بۆ ئەژمار بکرێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت بەشداری تاقیکردنەوەی هەردوو وانەی زمانی کوردی و عەرەبیان کردبێت و لە تاقیکردنەوەکە دەرچووبن، جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم بڕیارە لەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.
0 التعليقات: